رادیۆی دەنگ
ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی تەقەکردن لە قەزای رزگاریی رویدا و ۲ کەس برینداربون، کە یەکێک لە بریندارەکان ئەحمەد حاجی فاتم بازرگانی دیاری گەرمیانە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش وردەکاری روداوەکە دەخاتەڕو و دەڵێت: بەدوای تۆمەتبارەکەوەین.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێکی تەقەکردندا لە قەزای رزگاریی، ٢ کەس بریندار بون کە یەکێکیان ئەحمەد عەلی ناسراو بە "ئەحمەدی حاجی فاتم"، ئەندامی ژوری بازرگانی سلێمانییە.
سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە، گومان دەکەین روداوەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەبێت.
وتیشی: تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و هێزەکانمان رێکارەکانیان دەستپێکردوە.
لەبارەی دۆخی بریندارەکانیشەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: دۆخی یەکێکیان جێگیرە، بەڵام یەکێکیان دۆخی تەندروستی وا دەخوازێت رەوانەی سلێمانی بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-