رادیۆی دەنگ
شارەزایەكی كەشناسیی ئاشکرای دەکات هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم دەبێت و هەندێكجار پلەكانی گەرما دەگاتە نزیكەی ٥٣ پلەی سیلیزیی.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بەڕێوبەری پەیجی کەشوهەوای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی پەستان نزمی شێدار لە زاریای هیندییەوە بۆ باشوری عێراق، ئەمەش وادەكات هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم بێت.
وتیشی: شەپۆلە گەرماكە لە مانگەكانی ٦ و ٧ (حوزەیران و تەموز) چڕتردەبێتەوە و هەندێكجار پلەكانی گەرما دەگاتە ٥٣ پلەی سیلیزیی.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زۆرباش بو و رێژەیەکی زۆر باران باریوە و کەشیش تائێستا فێنکە و هێشتا گەرما دانەهاتوە، لەکاتێکدا ساڵانی تر وانەبو.
سیروان ساڵح، لەوبارەوە ئاماژەی بەوەکرد: ئەوەی کاریگەریی لەسەر گەرمبونی کەش هەیە، ئەوە نییە کە وەرزی بارانبارین باش بوە، بەڵکو پەیوەستە بەو شەپۆلە گەرمایانەی کە لە هاویندا هەڵدەکەنە سەر ناوچەکە یان هەڵناکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-