رادیۆی دەنگ
لیژنەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی گەرمیان پێکهاتوە و دەبێت لەماوەی هەفتەیەکدا راپۆرتی کۆتایی خۆیان لەبارەی کوموکورتییەکانی پرۆژەکانەوە بدەن، بۆ ئەوەی ئیجرائاتیان لەگەڵدا بکرێت.
هەفتەی رابردو لە ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان ئەنجامدرا. بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، تیایدا بڕیاردراوە لیژنەیەک لە بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەی سنورەکە پێکبهێنرێت کە هەر فەرمانگەیەک بە نوێنەر یان ئەندازیارێک بەشداریی بکات.
کاری ئەم لیژنەیە هەڵسەنگاندنە بۆ گرفتی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی سنورەکە، بەشێوەیەک دیارترین کەموکورتی و سەرپێچی هەر پرۆژەیەک بە راپۆرتێکی وردی تایبەت دەستنیشان بکرێت و پێشکەش بە بۆردەکە بکرێت بۆ ئەوەی بڕیار لە رێکار و ئیجرائاتی پێویست لەبارەی ئەو پرۆژانەوە بدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە زۆرینەی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی سنورەکە بە ئەوانەی تەواوبون یان ئەوانەشی کە کاریان تێدا دەکرێت، کێشەیان هەیە لە تەواوکردنی پرۆژەکان یان جێبەجێکردنی بڕگە خزمەتگوزارییەکانیاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-