رادیۆی دەنگ
لەکەلار قوتابخانەیەکی ئەهلی لە ڤیدیۆیەکدا پاڵپشتی لە پرۆژەی مارینا لەکەلار دەکات کە بە بڕیاری حکومەت کارەکانی راگیراوە بەهۆی بونی کێشە لە دیزاینەکەی و روخانی بەشێکییەوە. بەڕێوبەری قوتابخانەکە ئامادە نییە لەوبارەیەوە لێدوان بدات و بەڕێوبەری پەروەردەش دەڵێت: لیژنەیان لەسەر پێکدێنین.
قوتابخانەی "گۆڵدن گەیت"ـی تایبەت لە قەزای کەلار، لە کلیپێکی ڤیدیۆییدا کە پێنج رۆژ پێش ئێستا لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فەیسبوک بڵاویانکردوەتەوە، پشتگیریی خۆی بۆ پرۆژەی مارینا لە کەلار رادەگەیەنێت و تیایدا لەبەشێکیدا دەڵێت: "ئێمە لێرەین بۆ پشتگیرییکردنی کۆڕنیشی مارینا". دەشڵێت: "(کۆڕنیشەکە) تەنها پرۆژەیەک نییە، بەڵکو دیدگایەکە کە هەوڵدەدات سروشتی شارەکەمان بەرز رابگرێت".
لە ڤیدیۆکەشدا ژمارەیەک مناڵی تەمەن بچوک کە وادەردەکەون قوتابی قوتابخانەکە بن، قسە و پاڵپشتی دەکەن.
ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوەهاتوە کە بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەت- قوباد تاڵەبانی، کارەکانی کۆڕنیشی مارینا لەکەلار راگیراوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر دروستکراوە، ئەویش پاش روخانی بەشێکی بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی روباری سیروان، کە گومان دەکرێت هەڵە و کەموکورتیی لە دیزاین و بونیادی پرۆژەکەدا هەبێت.
بۆ زانینی ئەوەی ئامانجیان لەم ڤیدیۆیە چییە و وەکو قوتابخانەیەکی ئەهلی چ پەیوەندییەکیان بەم بابەتەوە هەیە؟ رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەڕێوبەری قوتابخانەکە- م. کاروان وەلییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان- م. محەمەد ئەحمەد، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنەیەکمان هەیە لە بەشی یاسا و خوێندنی ناحکومی، رایاندەسپێرین بۆ بەدواداچونکردن لە بابەتەکە.
وتیشی: دامەزراوە پەروەردەییەكان یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە و تێكەڵ بەهیچ پرۆژە و چالاكیەكی دەرەوەی پەروەردە نابن.
پرۆژەی مارینا، پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی تێکەڵی نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتیارییە لەکەناری روباری سیروان. بڕگەیەکی پرۆژەکە دروستکردنی کۆڕنیشێکە کە توانرا بەشی زۆری دروستبکرێت، بەڵام مانگی رابردو و بەکاریگەریی زۆربونی ئاوی روباری سیروانەوە، بەشێکی روخا، بەوهۆیەشەوە حکومەت کارەکانی راگرت و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەری پێکهێنا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-