رادیۆی دەنگ
زیاتر لە ساڵێکە سەنتەرێکی ئۆتیزم لە قەزای کەلار کراوەتەوە و بەخۆبەخش بەڕێوە دەبرێن، بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی گەرمیان دەڵێت: ناوەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی وەڵامین.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە پارێزگاکانی دیکە کارمەندی خۆبەخشیان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دامەزراندن نییە، هەمویان بە پێدانی مینحەیەک لەلایەن حکومەتەوە مانگانە هاوکاریی دەکرێن.
وتیشی: مینحەکە سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەی گرتوەتەوە، جگە لە گەرمیان.
دەشڵێت: دوای ئەوەی ئێمە زانیمان مینحەیەک بۆ ئەو شوێنانە دانراوە، ئێمەش ناوی خۆبەخشانی سەنتەرەکەمان بەرزکردوەتەوە و ئێستا ناوەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی وەڵامین.
هاوکات ئەمڕۆ کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی سەنتەرەکانی ئۆتیزمی کرد لە گەرمیان و جەختی لەوە کردەوە کە ناوی خۆبەخشەکانی سەنتەری ئۆتیزمی کەلار لە ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی وەڵامین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-