رادیۆی دەنگ
بڕیاربو لەم مانگەدا کارەبای پرۆژەی روناکی لە گەرمیان بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام نەکرا، کارەبای گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دۆخەی کە هاتوەتەوە ئاراوە کارەکانی دواخستوە.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیەی کە هاتوەتە ئاراوە کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان بۆ ماوەی ٢ هەفتە راگرت.
دەشڵێت: کۆمپانیا تازە دەستی بە کارەکانی کردوەتەوە و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانیەتی.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەپێی بڕیاری حکومەت تاوەکو مانگی شەش (حوزەیران) دەبێت هەمو هەرێم پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ کرابێت، بەوپێیەش دەبێت لەماوەی ٢ مانگدا کۆمپانیا هەمو کارەکانی لەگەرمیان تەواو بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان