رادیۆی دەنگ
بەهۆی دابەشنەکردنی غاز و گرانی نرخەکەی، لەشوێنە ئەهلییەکاندا کێشە دروستبوە و بەشێکیان بەتایبەتی خواردنگە و چێستخانەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم دۆخە وادەکات تێچویان زیاتر بێت و ناچاربن نرخیان گران بکەن.
لە بەرامبەردا، ئەفراسیاو مەحمود، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ كەسێك ناتوانێت نرخەكان زیاد بكات و بە هیچ شێوەیەكیش نرخی غاز گران نەبوە و بۆیان دابینكراوە.
وتیشی: هەر شوێنێك ٢٥٠ دینار بخاتەسەر نرخەكەی سزای دەدەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێکی بەرچاوی هاوڵاتیان و کاسبکاران لە گەرمیان باس لەوەدەکەن غاز هەیە، بەڵام درەنگ دابەش دەکرێت، یان دەبێت لە بازاڕ بە نرخی گرانتر بیکڕنەوە. هاوکات بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان باسی لەوەکرد کە ئەوە پلانە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە غاز دابەشبکرێت بەسەر سەرجەم هاوڵاتیاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها پرۆژەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە لە وادەی خۆیدا تەواو نەکراوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن
-
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-