رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتیان رایانگەیاند کە بریکارەکانی غاز سەردانیان ناکەن و قەیرانی غاز دروستبوە، نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە هیچ جۆرە قەیرانێکی غاز لە سنورەکەدا نییە و پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی پلانێکی داڕێژراو بەردەوامە.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی رایگەیاند: ئەو درەنگکەوتنەی لە دابەشکردنی غازدا دەبینرێت، پەیوەندی بە بونی قەیرانەوە نییە، بەڵکو بەشێکە لە پلانی بەڕێوبەرایەتییەکەمان بۆ ئەوەی غازەکە بە شێوەیەکی سیستم و دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت.
وتیشی: لە ئێستادا بڕی پێویست غاز لە کۆگاکاندا هەیە کە بەشی دو هەفتە دەکات، جگە لەوەی رۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام غاز بۆ سنورەکە دابین دەکرێت.
سەبارەت بە نرخەکەشی، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان جەختی کردەوە کە نرخەکەی وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە.
بەیانی ئەمڕۆ رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە هاوڵاتیان گازندەی ئەوە دەکەن قەیرانی غاز لە سنورەکەدا دروستبوە و بریکارەکانی غاز بە ۱٥ رۆژ جارێک سەردانیان دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-