رادیۆی دەنگ
پسپۆڕێکی بواری ژینگەو ئاو ئاماژە بەوەدەکات کە دیزاینی پرۆژەی کۆڕنیشی کەلار هەڵە بوە و دەبێت بگۆڕێت، دەشڵێت: دەبێت کۆڕنیشەکە ببرێتە دواوە.
د. عەبدولموتەلیب رەفعەت، پسپۆری ژینگەو ئاو مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەروی زانستییەوە دەبوایە ئەم پرۆژە لە نێو روباری سیرواندا نەکرایە و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی بۆ بکرایە، دواتر کاری تێدا بکرایە؛ چونکە نابێت پرۆژە لەنێو روبارەکاندا دروست بکرێت.
وتیشی: دەبوایە هێڵی رابردو یان پانی روبارەکەمان وەربگرتایە لەماوەی ۱۰۰ ساڵی رابردو کە ئاو تاوەکو کوێ رۆشتوە، ئینجا کاری تێدا بکرێت، بەڵام دیارە ئەو وردەکارییە لەبەرچاو نەگیراوە.
دەشڵێت: ئێمە لەسەردەمی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواین و دیاردە توندەکان زیاتر دەبێت، ئیتر کەمئاوی و وشکەساڵی بێت، یان لافاو و بارانی زۆر، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە حەرەمی روبارەکان بکەین.
بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە دەبێت کۆرنیشەکە بڕواتە دواوە و ئەو تەجاوزە نەکرێتە سەر روباری سیروان، چونکە وەکخۆی وتی: "هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ سەلامەتی".
وتیشی: پێویستە دیزانی کۆڕنیشەکە بگۆڕدرێت و بەشێوەکی ئەندازەیی و تۆکمە دروست بکرێت بۆ ئەوەی کارەساتی وا رونەداتەوە.
دەشڵێت: نەک کۆڕنیش، بەڵکو زۆرێک لە پرۆژەکان لە کەلار لەنێو رێرەوی لافاون، ناکرێت حکومەت ساڵانە سەرقاڵی بەربەستدروستکردن بێت، بەڵکو دەبێت چارەسەرێکی دیکەی بۆ بدۆزێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پرۆژەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دروستکراون.
داوای ئەوەش دەکات ئەو لیژنەیە پێداچونەوە بە هەمو پرۆژەکان بکات نەک تەنها کۆرنیشەکە، هەروەها ئەو کەسانەی هۆکاربون بۆ کەمتەرخەمییەکان و دروستبونی کارەسات، پێویستە بدرێنە دادگا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارکردن لە کۆڕنیشەکەی قەزای کفری وەستاوە
-
-
هەواڵبارانبارین دانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵی لەگەرمیان دواخست
-
-
هەواڵتەواوی پرۆژە ئاودێرییەکانی گەرمیان زیانیان بەرکەوتوە
-
-
هەواڵ"لەبارەی کارکردن و دەرۆزەکردنی مناڵان ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی کەلار وەڵامیان نەداوینەتەوە"
-
-
هەواڵچهند رۆژێكه ناحیهى باوهنور بێ ئاوى خواردنهوهیه
-