رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا کارکردن لە قۆناغی دوەمی کۆڕنیشی کفری دەستی پێنەکردوە، بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ تەواونەبونی پڕۆسەی تەندەرین.
كۆڕنیشەكەی قەزای كفری بە دو قۆناغ دروستدەكرێت، قۆناغی یەكەمی تەواوبو و نزیکەی 450 ملیۆن دیناری تێدا خەرج کرا، قۆناغی دوەمی پرۆژەکەش بڕیارە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جێبەجێبكرێت.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی گشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: قۆناغی دوەمی پڕۆژەكە هێشتا لە پڕۆسەی تەندەریندایە لە ئیدارەی گەرمیان و تەواونەبوە.
لە بارەی هۆكاری دواكەوتنی پڕۆژەكان بەگشتی، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیان وتی: "هۆكاری سەرەكییان دەگەڕێتەوە بۆ قەیران و نەبونی پارەی پێویست لە بەردەستدا، هەروەها پڕۆژەكان بەپێی گرنگیان ئەولەویەتیان پێدەدرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن
-
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان