رادیۆی دەنگ
به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى روبارى سیروان و داپۆشینى سه‌رچاوه‌ى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور ناحیه‌كه چه‌ند رۆژێكه بێ ئاوبون، ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئێستادا به ته‌نكه‌رین ئاومان دابینكردوه و له چه‌ند رۆژى داهاتودا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى روبارى سیروان بیره‌كانمان كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى ناحیه‌كه‌ن داپۆشراوه ئه‌وه گرفته‌كه‌ى دروستكردوه.
وتیشى: دو رێگه‌مان هه‌یه له ئێستادا له %80ـى پرۆژه نوێیه‌كه‌مان ته‌واو بوه به‌ڵام هه‌ر ده‌یخه‌ینه كار له هه‌فته‌ى دهاتو بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌كه بێ ئاو نه‌بێت، رێگە‌ى دوه‌میش پرۆژه كۆنه‌كه‌یه و خستنه‌وه كارى بیره‌كانه كه ئاستى ئاوه‌كه ورده ورده داده‌به‌زێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به سیسته‌مى ته‌نكه‌رین ئاومان گه‌یانوته ئه‌و شوێنانه‌ى ناحیه‌كه كه زۆر پێویستین، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه ناكات بۆ ناحیه‌یه‌كه‌ى گه‌وره‌ى له‌وشێوه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-