رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بڕیاریدا به‌هۆى دۆخی شەڕی ئێران و لێکەوتەکانییەوە خوێندن بکات به ئۆنلاین، بەڕێوبەرایەتی په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئه‌مڕۆوه پرۆسه‌ى خوێندن به ئۆنلاین ده‌ستیپێكردوه و چاوەڕێی رێنمایی نوێین.
ئه‌رسه‌لان په‌رۆش، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پرۆسه‌ى خوێندنى ئۆنلاین ده‌ستیپێكردوه و قوتابیان و خوێندكاران له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن سود له وانه‌كان وه‌ربگرن و به‌دواداچونى خۆیان بكەن.
وتیشى: به‌ڵام هه‌ندێك میكانیزم رون نیه، یه‌كێك له‌وانه شێوازی پێدان یان پێشکەشکردنی وانه‌كان و چۆنیه‌تى دانانى نمره‌ى وه‌رزى دوه‌مە.
جەختیشیکردەوە: چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بۆ ئەوەی بزانین رێنماییه‌كان چى ده‌بێت و بەپێی ئەوانە رێکارەکان ئامادە بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-