رادیۆی دەنگ
لیژنەیەك لە وەزارەتی تەندروستی پێكهاتوە بۆ چارەسەركردنی هەمو ئەو دەرمانخانانەی كە كەمتر لە ٣٠ مەتریان لە نێواندایە و بەشێكی زۆری دەرمانخانەكانی ناو بازاڕیش لەگەرمیان بەدەر لەم بڕیارەن، تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو دەرمانخانانە پێش بڕیارەكە دامەزراون.
بەپێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی، نێوان هەر دو دەرمانخانەیەك دەبێت ٣٠ مەتر بێت و نابێت مۆڵەت بدرێتە ئەو دەرمانخانانەی لەو مەودایە كەمتربێت، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ چارەسەركردنی هەمو ئەو دەرمانخانانەی كە پێش بڕیارەكە دامەزراون.
لەمبارەیەوە وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ئازاد حەمەفەرەج، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو دەرمانخانانەی كە بەمجۆرە زۆر نزیك لە یەكتر دروستكراون و پێچەوانەی بڕیارەكەن، پێش ئەو بڕیارە دروستكراون، بەڵام لە ئێستادا مۆڵەت نادرێت بەو جۆرە دروستبکرێن و دەبێت ٣٠ مەتریان لە نێواندا هەبێت.
وتیشی: لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ چارەسەركردنی هەمو ئەو دەرمانخانانەی كە نزیكن لە یەكەوە و پێش بڕیارەکە دروستكراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-