رادیۆی دەنگ
جگە لەناحییەی سەرقەڵا، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی پێدانی زەوی بە ناحییەکانی دیکەی گەرمیان نەدراوە، شارەوانییەکانی گەرمیانیش لەوبارەیەوە رونکردنەوە دەدات.
ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جگە لەناحییەی سەرقەڵا، هیچ بڕیارێکمان نەداوە لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحییەکاندا.
وتیشی: بڕیارەکە بەتەنها ئێمە نایدەین، بەڵکو پێویستە کۆبونەوە بکەین لە ئیدارەی گەرمهان بۆ ئەوەی پێکەوە بڕیارێکی دروست بدەین.
دوێنێ دوای راگەیاندنی دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە قەزاکانی گەرمیان، ژمارەیەک فەرمانبەری ناحییەی باوەنوری سەر بە کەلار، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوایانکرد کە لە قەزای کەلار زەوییان پێبدرێت، بەوهۆیەی زەوی لە ناحییەکەی خۆیاندا بەهایەکی ئەوتۆی نییە و فەرمانبەران ناتوانن سودمەندێکی ئەوتۆ بن لێی.
بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، باسی لەوەکرد پێشنیازێک هەیە بۆ ئەوەی هەر ناحییەک لەنزیکترین قەزای خۆیەوە زەوی پێدرێت، بەڵام وەکخۆی وتی: ئەمە جارێ هەر پێشنیازە و جارێک نەبوه بەبڕیار، پێویستە کۆبونەوەی لەسەر بکەین و ئەویش بە دەستەجەمعی بڕیاری لێبدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-