رادیۆی دەنگ
بەهۆی لافاوەوە سێ پرد و ئاوبارە لەگەرمیان توشی زیان بون، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵێت: زیانی مادی ئەو پردانە خۆی لە زیاتر لە 5 ملیار دینار دەبینێتەوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەهۆی لافاوەوە پردی قەڵا تەبزان روخاوە زیانیش بەر پردی ئیبراهیم خان و ئاوبارەی گوندی سەیدە کەوتوە.
دەشڵێت: پردی قەڵا تەبزان کە روخاوە خۆی سەروی 5 ملیار دیناری پێویست بو کاتی خۆی، بەڵام پێویست بە دروستکردنەوەی ناکات، چونکە رێگای نوێ هەیە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەڵام پردی ئیبراهیم خان و ئاوبارەی گوندی سەیدە پێویستیان بە نزیکەی 500 ملیۆن دینار هەیە بۆ ئەوەی چاک بکرێنەوە.
وتیشی: زیانی دیکەمان هەیە، بەڵام بچوکن و نەبون بە گرفت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان