رادیۆی دەنگ
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی کەمی غاز و بەرزبونەوەی نرخەکەی، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت: نرخەکەی وەک خۆیەتی و دەتوانین سێ ئەوەندەی ئێستاش غاز بخەینە بازاڕەوە.
یادگار فەتاح بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ قەیرانێکی غاز نییە لە سنورەکەماندا و گرفتی کەمی غازمان نییە.
وتیشی: بریکارەکان بە ٨ هەزار و ٥۰۰ دینار بوتڵێکی غاز دەدەنە هاوڵاتیان، هەر بریکارێکیش زیاد بیفرۆشێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەشێک لە بریکارەکانی غاز لە گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسیان لەوە کرد کە پێشتر هەرچەند غازمان بویستایە بارمان دەکرد، بەڵام ئێستا تەنها دەتوانین رۆژ نا رۆژێ ٤۰ غاز باربکەین.
لە بەرامبەردا یادگار فەتاح دەڵێت: پێشتر ئاسایی بو، بەڵام ئێستا خۆمان وامان لێکردوە، چونکە زیادیان لێدەماوە و بەشێوەی بازرگانی دەیانفرۆشت بە بریکاری ناوچەکانی دیکە.
دەشڵێت: ئێستا بەپێی پێویستی گەڕەک غازیان دەدەینێ، لیستمان لایە هەر گەڕەکەو چەند ماڵە، بەپێی ئەوە غاز دەدەینە بریکارەکان.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان هیچ گرفتێکمان نییەو ئەزمە نییە، هەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین سێ ئەوەندە غاز بخەینە بازاڕەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-