رادیۆی دەنگ
هاوار کەریم، پسپۆڕی کۆمەڵناسیە، 16ـهەمین کتێبی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی 'ئایین و سیاسەت'، جەخت لەوە دەکاتەوە کە جەنگەکانی سەدەی 21 بەبێ پاڵپشتی ئایدۆلۆجیایەکی ئاینی سەرکەوتو نابن، نمونەش جەنگی ئێران و ئیسرائیلە.
هاوار کەریم، ماستەر لە کۆمەڵناسی و مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، خاوەنی 16 کتێبە لە بوارەکانی: پەروەردە، سیاسەت ئاین. لەم رۆژانەدا دواین بەرهەمیشی بەناوی 'ئاین و سیاسەت' بڵاوکردەوە.
هاوار کەریم لەبارەی بەرهەمەکەیەوە دەڵێت: ئاین و سیاسەت پەیوەندییەکی کۆن و مێژوییان هەیە، کێشمەکێشمەکانی ژیانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کورد بە تایبەتی، ئەم راستییە دەسەلمێنێت.
ئێمە لەم کتێبە جەختمانکردوەتەوە لەوەی جەنگ و ململانییە سیاسییەکانی سەدەی 21 بەبێ پاڵپشتی ئایدۆلۆجیایەکی ئاینی سەرکەوتو نەبوە و نابێت، شەڕەکانی ئەم دوایەی ئێران و ئیسرائیل ئەو راستییە دەسەلمێنن.
باس لەوەشدەکات لە کتێبەکەیدا خواستویەتی کورد وەکو هەمو نەتەوەکانی دیکە سود لەبابەتی ئاین وەربگرێت بۆ پێشخستنی دۆزەکەی و ئاین بکەن بە دەروازەیەک بۆ چونە نێو مێژوەوە.
ئەو هانی گەنجانیش دەدات کە زیاتر لەم بوارەدا بخوێننەوە، وەکخۆی وتی: "ئەم جەنگانەی رودەدەن جەنگی ئایدۆلۆجیا و سیاسەتن، پێویستی بە خوێندەوارییەکی باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانێرێت دەستوپەنجەی لەگەڵدا نەرم بکەین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهبارهى ئهنجامدانى ئاههنگ بۆ نهورۆز ئیدارهى گهرمیان رونكردنهوه دهدات
-
-
راپۆرتمزگەوتەکانی گەرمیان لە رەمەزاندا دەبنە سەکۆی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر
-
-
هەواڵدوای ٥ مانگ هێشتا پاداشتێکی کارمەندانی هاتوچۆی گەرمیان خەرجنەکراوە
-
-
هەواڵتاپۆی گەرمیان لەسەر تۆمارنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵشارەوانی قەزای رزگاریی: ناتوانین بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەنێو قەزاکە کۆنترۆڵ بکەین
-