رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا پارەی کارمەندانی هاتوچۆ خەرجنەکراوە کە بەشداربون لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: فەرمانی خەرجکردنەکەی گەڕاوەتەوە.
ئەو کارمەندە ئەمنییانەی لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەرکدا بون، پاداشتێکیان بۆ خەرج دەکرێت. بەڵام تائێستا بۆ کارمەندانی هاتوچۆی گەرمیان خەرجنەکراوە.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: هۆکاری دواکەوتنی پاداشتی کارمەندانی هاتوچۆ بۆ رۆژی هەڵبژاردنی عێراق، ئەوەیە کە ناوی بەڕێوبەرایەتیمان لە لیستی بەرێوبەرایەتیەکاندا نەبو لە وەزارەت.
وتیشی: دواتر بە هەوڵێکی زۆر ناوی بەرێوبەرایەتیمان زیادکرا، بۆیە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانمان دواکەوتوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: ئێستا فەرمانی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەمان بۆ هاتوەتەوە و چاوەڕوانی خەرجکردنین.
لەبارەی ئەوە کە ئەو بڕە پارەیەی کە فەرمانی خەرجکردنی هەیە بۆ کۆی کارمەندانە بە ئەوانەی لە ئەرکدا بون و ئەوانەشی کە لە ئەرکدا نەبو، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان جەختی لەوەکردەوە: ئەو پارەیە تەنها بۆ ئەو کارمەندانەیە کە لە ئەرکدا بون و بە لیست ناویان هەیە، ئەوەی لە ئەرک نەبوە سودمەند نابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-