رادیۆی دەنگ
بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لە نێو قەزای رزگاری هاوڵاتیانی نیگەران کردوە، شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: رێژەکە زۆر زیادی کردوە و کۆنترۆڵ ناکرێت.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای رزگاریی بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لە نێو قەزاکە زیادی کردوە و کۆنترۆڵیش ناکرێت، چونکە زیاتر دوای دەوامی فەرمی بڵاودەبێتەوە بە ناو قەزاکەدا.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا دەیکەنە ناو باخچە و سەوزاییەکان زیانی زۆریشى بەر باخچەکان گەیاندوە.
جەختی لەوەشکردەوە: شارەوانی دەسەڵاتی گرتنی کەسەکانی نیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشی یاساییمان نیە دەبێت وەک شەخس سکاڵا تۆمار بکەین، بۆ ئەو مەبەستە داوامان لە بەڕێوبەرایەتی دارستان کردوە هاوکارمان بن، بەڵام ئەوانیش داوای دابینکردنی بەنزینیان کردوە و نەمان توانیوە بۆیان دابین بکەین، لهگهڵ قایمقامیش قسهمان كردوه نهتوانراوه چارهسهر بكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵانی رابردو لەلایەن سەرۆکایەتی شاروانی قەزاکەوە ٤٠٠ خانی ئاژەڵان دابەشکراوە بەسەر ئەو هاوڵاتیانەدا بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵات نەهێننە سەنتەری قەزاکە، بەڵام ئەمە نەبوەتە چارەسەر بۆ ئەم گرفتە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ رێگری لە تای خوێنبەربون لەگەرمیان دەرزی لە ئاژەڵەکان دەدرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو بازاڕی کەلار پێکدێت
-
-
وتارئایا ڤایرۆسی هەنتا دەبێتە پەتای جیهانی؟
-
-
هەواڵدادگاییکردنی عەجاج دەستیپێکرد
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک گومان دەخاتە سەر دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتییەکەش وەڵام دەداتەوە
-