رادیۆی دەنگ
بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی حـ.،.ـەشـ.ـدی شەعبی لە خانەقین تەقە لەپێشمەرگەیەک دەکەن لەکاتی گەڕانەوە لەئەرکدا، بەرپرسێکی پێشمەرگەش وردەکاریی روداوەکە بۆ رادیۆی دەنگ دەخاتەڕو.
نزیک بە کاتژمێر ٥ـی بەیانی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەکی لیوای ۳ـی پیادە لە گەرمیان، دوای گەڕانەوەی لە ئەرکەکەی کە لە سنوری گوندەکانی نزیک بە خانەقینن، لەبازگەی باوە مەحمود لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە تەقەی لێدەکرێت و ۳ فیشەک بەر جەستەی دەکەوێت.
بەرپرسێکی لیوای ۳ـی پیادە لە گەرمیان، لەبارەی روداوەکەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئێمە دو رێگامان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ کەلار، یەکەمیان رێگای ناو فەوجەکانی پێشمەرگەیە، دوەمیان رێگای بازگەی باوە مەحمودە.
وتیشی: پێشمەرگەکە رێگای بازگەی باوە مەحمودی بەکارهێناوە، دوای بەدواداچونمان بەقسەی شایەتحاڵانی شوێنی روداوەکە، پێشمەرگەکە گەیشتوەتە بازگەکە، لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی دەمەقاڵەیەکیان لێ دروستبوە کە هێشتا هۆکارەکەی بە تەواوی نازانرێت.
دەشڵێت: دوای رۆشتنی لە بازگەکە، هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستڕێژی گولەیان لێکردوە و ۳ فیشەک بەر جەستەی کەوتوە و فیشەکێک بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوە.
هەر دوای روداوەکەش هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە، بەوتەی ئەو بەرپرسەش لەئێستادا دۆخی تەندروستی باشە.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ پێشمەرگەکە خەڵکی گوندێکی سەر بە قەزای کفرییە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتزیرەکیی دەستکرد؛ سەنگەرە شاراوەکەی جەنگی ئێران
-
-
هەواڵکۆمەڵەی کرێنشینان: نرخی کرێ خانو لە گەرمیان بەرزنەبوەتەوە
-
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-