رادیۆی دەنگ
لەگەڵ بڵاوبونەوەی دەنگۆی گرانبونی نرخی كرێی خانو لە گەرمیان، سەرۆكی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی كرێنشینان دەڵێت: هیچ بنەمایەکی نییە و نرخەکان وەكخۆیەتی.
سەیوان كەریم، سەرۆكی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان ، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە هەن بۆ زیادبونی نرخی کرێ خانو، بە هیچ شێوەیەك نرخی شتی وانییە و نرخ جێگیرە، بەڵکو ئەتوانین بڵێین تاڕادەیەك كەمیشیكردوە.
وتیشی: بەگشتی نرخی کرێ خانو لە نێوا ١٠٠ هەزار تا ٤٠٠ هەزار دیناردا وەستاوە.
دەربارەی ژمارەی کرێنشینان لە دەڤەرەکەدا، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان دەڵێت: كرێنشین زیادینەكردوە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی زیاد بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان