رادیۆی دەنگ
دادگای باڵای تاوانەکانی گەرمیان سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢ کەسدا سەپاند کە لە ساڵی ٢٠٢٣ تەقەیان لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرد و دو ئەفسەر و پۆلیسێکیان بریندار کرد.
لە رێکەوتی ۲٤ـی ۱۲ـی ۲۰۲۳، مەفرەزەیەکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی گەرمیان دەچنە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحییەی قۆرەتو بۆ دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک بەپێی ماددەی ٤٤۳ لەیاسای سزادانی عێراقی، پاشان روبەڕوبونەوە لەنێوانیاندا دروستدەبێت و دو ئەفسەری پۆلیس و کارمەندێک بریندار بون.
هەر دوای روداوەکە، ٤ کەس لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ دادگای باڵای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەسەر ۲ لە تۆمەتبارەکاندا سەپاند، هاوکات یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەهۆی نەبونی بەڵگەی پێویست لەسەر تێوەگلانی، ئازاد کرا. هەروەها کەسی چوارەمیش چاوەڕێی بڕیاری دادگایە لە دانیشتنێکی دیکەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-