رادیۆی دەنگ
بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئیدارەی گەرمیان ئامادەکاریی دەکات لە ئەگەری هاتنی ئاوارە بۆ ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش دەستیکردوە بە پاککردنەوەی کەمپی قۆرەتو.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئیدارەی گەرمیان دەستیکردوە بە پاککردنەوەی کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو لە ناوچەی بان راسایی لە ناحییە قۆرەتو و ئامادەکردنی بۆ هەر حاڵەتێک کە روبدات.
رادیۆی دەنگ بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە ئیدارەی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبون لێدوان بدەن.
کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ دروستکرا، لەلایەن لەلایەن ئیدارەی گەرمیان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و بە هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (وەک UNHCR) بونیادنرا بۆ لەخۆگرتنی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە زۆربەیان لە ناوچە جێناکۆکەکانەوە هاتبون.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە بەشێکی زۆری کەلوپەلەکانی کەمپەکە دیار نەماون، ئەوکات ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا کە بە شێوەی لەئەستۆگرتن "ذمة" دراوە بە فەرمانگەکانی سنورەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-