رادیۆی دەنگ
بەهۆی هێرشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، رۆژێک مەرزی پەروێزخان دادەخرێت و رۆژێک دەکرێتەوە، سەرچاوەیەک لە دەروازەکە دواین زانیاریی لەبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەک لە دەروازەی پەروێزخان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان راگیرا، دوێنێ نزیکی 160 بار هاتەوەتە نێو خاکی هەرێم، ئەمڕۆش جارێکی دیکە جموجۆڵ راگیرا بەهۆی لێدان لە قەسری شیرین.
بەیانی ئەمڕۆ هێرشی موشەکی کرایە سەر چەند ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لەو شوێنانە قەسری شیرین بو، هێرشەکەش لە بنکەیەکی سوپا بو لە نزیکی دەروازەی پەروێزخان.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، لە دوای هێرشەکەوە ئێران دەروازەکەی داخستوە، هەوڵێک هەیە سبەی دەروازەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستپێبکاتەوە.
وتیشی: ئەگەر سبەی دۆخەکە ئارام بێت و هیچ هێرشێکی موشەکیی رونەدات، بەئەگەرێکی زۆرەوە دەروازەکە دەکرێتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، یەکێکە لەدەروازە سەرەکییەکانی نێوان هەرێم و کوماری ئیسلامی ئێران و تێیدا هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوڵەی بازرگانی ئەنجام دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ رێگری لە تای خوێنبەربون لەگەرمیان دەرزی لە ئاژەڵەکان دەدرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو بازاڕی کەلار پێکدێت
-
-
وتارئایا ڤایرۆسی هەنتا دەبێتە پەتای جیهانی؟
-
-
هەواڵدادگاییکردنی عەجاج دەستیپێکرد
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک گومان دەخاتە سەر دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتییەکەش وەڵام دەداتەوە
-