رادیۆی دەنگ
دو رۆژە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار ئاو دابەش نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلاریش دەیگەڕێنێتەوە بۆ گرفتی کارەبا.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: پێنەدانی ئاو لەم دو رۆژەی رابردو لە کەلار، هۆکارەکەی کێشەی نەبونی کارەبای نیشتمانییە.
وتیشی: کاتێک کارەبا دێت تاوەکو حەوزەکان و بۆرییەکان پڕ ئاو دەبن و دەگەنە ماڵان و ماڵان ئاوەکانیان پڕدەکەن، نزیکەی پێنج کاتژمێر کارەبامان دەوێت.
دەشڵێت: ئەم چەند رۆژە کە کارەبامان وەکو پێویست نەبوە، بۆیە ئەو گرفتەمان بۆ دروستبوە.
لەسەرەتای هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی مانگی رابردو، کارەبای نیشتمانی کەمکرایەوە بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە ترسی هێرشکردنە سەری.
پێشتریش وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی ئەم دۆخەوە کارەبای گەرمیان نزیکەی ٦٠٪ کەمبوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-