رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیەک لە ناحیەی باوەنور ئاشکرای دەکات مۆلیدە ئەهلییەکەیان چەندین ساڵە وەک پێویست کارەبا نادات و کێشەی هەیە، کەچی هیچ ئیجرائاتێکی لەگەڵدا ناکرێت، لیژنەی مۆلیدەکانیش دەڵێت داوای سزادانمان کردوە و سزا نەدراوە.
ئەرکان عەزیز، دانیشتوی ناحیەی باوەنور، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ ماوەی ٥ ساڵە یەکێک لە مۆلیدەکانی ناحیەکە بەپێی پێویست کارەبا نادات و پارەش وەردەگرێت.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا بە نۆرە "تەناوب" کارەبا بە گەڕەکەکان دەدات، دو گەڕەک کارەبای هەیە و دو گەڕەک نیەتی، تەنانەت ئێستا گەڕەکی ئێمە کارەبای نیە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: لەکاتی شکان و خراپبونیشدا بە چەند رۆژ کارەبا نادات و قەرەبوی هاوڵاتیانیش ناکاتەوە، بەتایبەت ئەم چەند رۆژە کە کارەبای نیشمانی خراپە مۆلیدەکەش خراپە و کارەبای پێویست نادات.
لەبارەی ئەوەی تاچەند کێشەکەیان گەیاندوەتەوە بەڕێوەبەری ناحیەکە، ناوبراو جەختی لەوەکردوە: چەندینجار ئەم کێشەیەمان گەیاندوە، بەڵام چارەسەر نەکراوە و هیچ ئیجرائاتێک نییە.
لە بەرامبەردا، بێستون محەمەد، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی ناحیەی باوەنور، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: وەک لیژنەکەمان چەندینجار ئاگادارکردنەوەمان داوە بەخاوەن مۆلیدەکە و بەڕێوەبەری ناحیەشمان ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە.
دەشڵێت: وەک لیژنەکە هیچ تاوانێکمان نییە، چونکە سەردانی خۆمان دەکەین و غەرامەشی بۆ دەنوسین، بەڵام بۆی ناکرێت و حسابمان بۆ ناکات.
جەختی لەوەشکردەوە: بە بەڕێوەبەری ناحیەشمان وتوە کە چارەسەرێک بۆ ئەم بابەتە بکات یان لایبات و کەسێکی تر بێت و مۆلیدەیەک دابنێت یان مۆلیدەیەکی تازە بهێنێت دایبنێت، یان ئەوەتا لە قایمقامیەتی کەلار سکاڵا تۆمار ئەکەین، کەچی تاوەکو ئێستا هیچ نەکراوە.
بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو «ەبارەی ئەم کێشەیەوە، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە عەدنان عەلی، بەڕێوبەری ناحیەی باوەنورەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێک لەو رێکارانەی جێبەجێ کراوە لەسنوری قایمقامیەتی قەزای کەلار و ناحیەکانی سەر بە قەزاکە، هەمو مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت مۆلیدەیەکی بەدیلی هەبێت لەئەگەری خراپبون هاوڵاتیان بێ کارەبا نەبن.
بێستون محەمەد، لەوبارەیەوە دەڵێت: رێکارەکەن لەلای ئێمەش جێبەجێ کراوە و یەکێک لە مۆلیدەکان پابەند بو، بەڵام ئەم مۆلیدەیان پابەند نەبوە، ئەمڕۆ مۆلیدەیەکی هێناوە کەچی ئەڵێت ئەویش ئیش ناکات.
بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو لەبارەی ئەو رەخنانەی ئاراستەی دەکرێت، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە جەبار عەلی، خاوەنی مۆلیدەکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامیەتی کەلار: ئەو دوکاندارەی بەهۆی روداوەکانی ئێرانەوە نرخ گران بکات سزا دەدرێت
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانیی گەرمیان: بەشی ٦ مانگ خۆراک لە گەرمیان هەیە
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا لە گەرمیان ٦٥٪ کەمبوەتەوە
-
-
هەواڵبەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان: بۆ هەمو پێشهاتێک ئامادەین
-
-
هەواڵكارکردن لە پۆندەکانی توكن و گۆمەبەحریی و نهوجول بە سستی دەڕوات
-