رادیۆی دهنگ
بەهۆی نەبونی كارمەندەوە تا ئێستا بەشی ئێوارانی نەخۆشخانەی خێرخوازی مناڵان و مناڵبونی قەزای كفری نەكراوەتەوە، تەندروسی گەرمیانیش دەڵێت: بەڵێنمان پێدراوە كارمەندمان بۆ دابین بكرێت.
ئازاد محەمەد فەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تائێستا هیچ بەشێك جگە لە بەشی بەیانیان لە نەخۆشخانەكە نەكراوەتەوە، ئەمەش بەهۆی نەبونی كارمەندەوە كە پێویستمان بە 150 كارمەندی تەندروستی هەیە.
وتیشی: ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانى بڕیاریداوە كە نزیكەی 15 كارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی دو ساڵ دابمەزرێنیت.
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ ئەمەشدا لەو 168 فەرمانبەرەی كە بڕیارە بۆ قەزاكە دابمەزرێت، نزیكەی 20 كارمەندی بۆ نەخۆشخانەكە بێت.
نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبونی قەزای كفری، لەسەر ئەركی خێرخواز (عەباس حاجی فارس داردرێژ) دروستكراوە، دوای ئەوە ماوەی ساڵێك بەهۆی نەبونی كارمەندەوە نەكرایەوە، لە مانگی 11ـى ساڵی پارهوه تەنها بەشی بەیانیان كراوهتهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-