رادیۆی دەنگ
نزیکەی ۷ رۆژە گڵۆپەکانی کۆرنیشەکەی کەلار کوژێنراوەتەوە، بەڕێوبەری کارەبای کەلاریش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ کارکردن لە شەقامەکە.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە ڤیدیۆیەکدا بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد چەند رۆژێکی لەسەر یەکە کارەبای شەقامی کۆڕنیشی کەلار کە بە شەقامی مارینا ناسراوە، بڕدراوە؛ هۆکارەکەشی بۆ بەکرێدانی نایاسایی ئەو کوشکانە گەڕاندەوە کە لەسەە شەقامەکەن.
لایخۆشیەوە خەلیل، بەرزان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی کارەبای کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: شەقامی مارینا تاوەکو ئێستا تەسلیم بە بەڕێوبەرایەتی کارەبای کەلار نەکراوە و سەر بەئێمە نییە.
وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی پرۆژەکە قسەمانکردوە، پێیانوتوین بەوهۆیەی کار لە شەقامەکەدا دەکەن و چیمەن رادەخەن و هێڵەکانی کارەبای ژێر زەوی دەستکاریی دەکەن، هەربۆیە کارەباکە بڕاوە.
دەشڵێت: پێیانوتوین سەرقاڵی چاککردنی ئەو گرفتانەین و بەنزیکەیی سێ رۆژی دیکە گڵۆپەکانی شەقامە دەخەینەکار.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-