رادیۆی دەنگ
ژمارەیەک لە دەزگا ئەمنییەکانی گەرمیان ژمارەی "ساختە" بە ئۆتۆمبیلەکانیاندا هەڵدەواسن، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: بە هەر بیانویەک بکرێت نایاساییە.
فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان و بەتایبەتی ئاسایش و پۆلیس، بەزۆریی لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا تابلۆی حکومی هەڵدەواسن، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبیلی تریان تابلۆی دیکەیان لێدراوە کە ژمارەی فەرمیی حکومیی نین.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان، دو هۆکار هەیە بۆ لێکردنەوەی ئەو تابلۆیانە، یەکێکیان بەهۆی دۆخی ئەمنییەوەیە، هاوکات یەکێکیان بەهۆی لێدانە لە کامێرای تیژڕەوی لەکاتی بونی حاڵەتێکی بەپەلە.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان کارەکە بە "نایاسایی" ناودەبات.
عەمید موحسن مەنسور، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لێکردنەوەی تابلۆی حکومی لە ئۆتۆمبێلی حکومەت و لێدانی تابلۆی ساختە بەهەر بیانویەک بێت، نایاساییە.
وتیشی: هەر ئۆتۆمبێلێک بەو شێوەیە بێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت: هەندێک ئۆتۆمبێلی حکومی دو تابلۆی هەیە و ئاساییە، کە یەکێکیان حکومییە و شینە، بەڵام یەکێکیان تابلۆی تایبەتە، ئەویش هەردوکیان لە ساڵنامەکەی نووسراوە.
جەختیشیکردەوە: بەڵام ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی خۆی تابلۆی ساختەی لێبدات، نایاساییە.
پێشتریش بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لە گشتاندنێکدا، ئاگاداری هەمو بەڕێوبەرایەتییەکانی پۆلیسی کردوەتەوە کە دەبێت ئۆتۆمبیلەکان دەبێت ژمارەی میریی "حکومی" پێوەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-