رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی دوێنێ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند بڕیاری بەقەزابونی جەلەولا هەڵوەشاوەتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق جەختی لەوە کردوەتەوە کە قەزاکە هێنراوەتە کایەوە.
دوێنێ ئەوس ئیبراهیم مەهداوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی، رایگەیاند کە بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا هەڵوەشاوەتەوە بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، دوای ئەوەی رۆژێک پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنەکە بڕیارەکەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆش ماڵپەڕی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی لەسەر زاری د. خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان بە وەکالەت، بڵاویکردوەتەوە: کە ناوبراو فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بۆ بەقەزاکردنی جەلەولا، کە تێیدا شاری جەلەولا دەبێتە سەنتەری قەزاکە و کۆدی کارگێڕیی (21101)ـی پێدراوە.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پلاندانان لەوبارەوە دەڵێت: هەر بەپێی فەرمانەکە، ناحیەی سەعدییە بە قەزای جەلەولاوە لکێنراوە.
لەبارەی بونی مەرجەکانی بەقەزابون، وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان رونیکردوەتەوە کە قەزای جەلەولا (٨٠) خاڵی لە کۆی پێوەرە پەسەندکراوەکان بەدەستهێناوە، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە قەزاکە (٥٠) هەزار دانیشتوی هەبێت، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی جەلەولا نزیکەی (٩٤) هەزار کەسە، سەرباری (٤٠) هەزار کەس لە دانیشتوانی ناحیەی سەعدییە.
پێش جەلەولاش، قەرەتەپە کە ناحییەیەکی تری سەر بە خانەقین بو، بەهەمانشێوە کرا بە قەزا، ئەگەرچی ئەو ناوچانە ناوچەی جێناکۆکن و لەژێر بەندی مادەی ١٤٠ـی دەستوری عێراقدان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەزگا ئەمنییەکانی گەرمیان تابلۆی "ساختە" بە ئۆتۆمبیلەکانیاندا هەڵدەواسن
-
-
هەواڵهاوڵاتییە بلۆککراوەکان ئێستا دەتوانن لە فۆرمی خۆراکدا خۆیان تۆماربکەن
-
-
هەواڵگەرمیان؛ لەبەرامبەر هەر ٣ حاڵەتی هاوسەرگیریی حاڵەتێکی جیابونەوە هەیە
-
-
راپۆرتکێ ژنانی لە پرسە ژینگەییەکان دورخستوەتەوە؛ توانای کەسیی یان رێگری کۆمەڵگە؟
-
-
هەواڵباشبونی بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵی گەرمیان لەسەر بارانبارینی مانگی سێ وەستاوە
-