رادیۆی دەنگ
بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بەهۆی ئەوەی ناوەکانیان بلۆکرابو بۆ تۆمارکردنی فۆرمی خۆراک، بەڕێوبەری خۆراکی گەرمیانیش دەڵێت: ئێستا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
نورییە عەبدولحەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو هاوڵاتیانەی کە پێشتر بلۆک کرابون لەسیستەمی خۆتۆمارکردنی فۆرمی خۆراکی ئەلکترۆنی، ئێستا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
دەشڵێت: هەمو کەسانی تریش کە پێشتر بە هۆکارێک نەیانتوانیوە ناو تۆماربکەن، ئێستا دەتوانن پرۆسەکە ئەنجام بدەن، لە نمونەی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، یان روخساریان بەهۆی نەشتەرگەری جوانکاریی یان نەخۆشییەوە تێکچوە، یاخود توشی گیان لەرزین هاتون یان ئەو کەسانەی کارتی نیشتیمانییان نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان