رادیۆی دەنگ
بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەریی، لە سنوری گەرمیاندا هەم هاوسەرگیریی زیادیان کردوە هەم جیابونەوەش، هاوکات لەبەرامبەر هەر ٣ حاڵەتی هاوسەرگیریی نوێ، حاڵەتێکی جیابونەوە هەیە.
بەپێی ئامارەکە کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا لە گەرمیان، (٣) هەزار و (٦٦) هاوسەرگیریی ئەنجام دراوە.
هاوکات هەر لەو ساڵەدا، (٩٩٠) حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە.
بەمپێیەش بەنزیکەیی لەبەرامبەر هەر ٣ حاڵەتی هاوسەرگیریی نوێ، حاڵەتێکی جیابونەوەی هاوسەران هەیە.
ئامارەکە ئاماژە بەوەدەدات کە لەچاو ساڵی ٢٠٢٤ـدا، لەساڵی ٢٠٢٥ـدا هەم حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی و هەمیش جیابونەوە زیادیان کردوە، چونکە لە ٢٠٢٤ـدا (٢) هەزار و (٧٠٦) حاڵەتی هاوسەرگیریی هەبوە، لەگەڵ (٧٢٨) حاڵەتی جیابونەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان