رادیۆی دەنگ
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار داوا لە هاوڵاتیان دەکات مردوەکانیان لە قەبرستانی 'کەلاری کۆن' نەنێژن و بیبەنە قەبرستانەکانی دیکە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە جێگای گۆڕ نەماوە لە قەبرستانەکە.
سەلام عوسمان، سەرۆكی شارەوانی كەلار بە وەكالەت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: قەبرستانی 'کەلاری کۆن' پڕبوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش هێشتا هەر خێزانێك نزیك لەوێ بێت مردوەكەی لەوێ دەنێژێت.
وتیشی: ئێمە گۆڕستانەكەمان داخستوە، بەڵام ناشتوانین ئیجرائات لەگەڵ كەسێك بكەین كە لەوكاتەدا کەسێکی مردوە و ئێمە پێی بڵێین نابێ لێرە بینێژن، چونكە ناشتنی مردو هیچ مۆڵەتێكی ناوێت و ئەوانیش خۆیان ئازادن لە كوێ دەینێژن.
دەشڵێت: چەندین گۆڕستانی جێگرەوەمان هەیە لەوانەش گۆڕستانی 'بەرلوت' و گۆڕستانی 'شێخ عەبدولڕەحمان' و گۆڕستانەكەی بەرامبەر 'رزگاریی'، داوا دەكەین مردوەكان لێرە بنێژرێت و چیتر نەیانبەنە گۆڕستانەكەی كەلاری كۆن.
گۆڕستانی کەلاری کۆن کۆنترین گۆڕستانی کەلارە و لەپێش دروستبونی قەزای کەلارەوە مردوی تێدا دەنێژرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان دهكهن
-