رادیۆی دەنگ
راهێنەری یانەی شێروانە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردوە و دەڵێت: بەهۆی هەندێک بڕیاری یانەکەوەیە.
عادل عەلی، راهێنەری یانەی شێروانە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی ئەو گرفت و گرژیانەی لە چەند یاری رابردو رویدا، یانەکە بڕیاریداوە یاریدەدەرەکەم و دو یاریزانم دوربخاتەوە، بۆیە منیش پێم قبوڵ نەکرا و دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکردوە.
دەشڵێت: دەستلەکارکێشانەوەم پەیوەندی بە ئەنجامەوە نییە، تەنها پەیوەندی بەو گرفتانەوە هەیە.
بەوتەی ئەو راهێنەرە، "یاریدەرەکەم کەسێکی باشە، هەروەها پێویستە یانەکە یاریزان زیاد بکات، کەچی بڕیاری داوە دو یاریزانم دەربکات، بۆیە ئەو بڕیارەمداو دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکردوە".
عادل عەلی، وەرزی پێشو توانی شێروانە بۆ یەکەمجار لە مێژویدا بکاتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ، بەڵام دوای کۆتایی وەرز دەستیلەکارکێشایەوە و شێروانە راهێنەرێکی دیکەی دانا. دوای خراپبونی ئەنجامی یانەکە لەژێر دەستی راهێنەرە نوێیەکە، ئەویش دەستیلەکارکێشایەوە و دوبارە عادل عەلی کرایەوە بە راهێنەر.
هەفتەی پێشوتر لەیاری نێوان شێروانە و چوارقوڕنە لەکەلار، گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان ستافی هەردو یانەکە دروستبو، بەوهۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ژمارەیەک یاریزان و ستافی هەردو یانەکەی سزادا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان دهكهن
-