رادیۆی دەنگ
قۆناغی یەکەمی کۆڕنیشەکەی قەزای کفری تەواو بوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست بە قۆناغی دوەمی نەکراوە، گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: لە پرۆسەی تەندەریندایە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: قۆناغی یەکەمی پرۆژەی کۆڕنیشی قەزای کفری کارەکانی تەواو بوە بەگوێرەی ئەو بودجەیەی کە بۆی تەرخان کراوە کە خۆی لە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دیناردەبینیەوە.
وتیشی: بەڵام کارکردن لە قۆناغی دوەم دەستیپێنەکردوە، هێشتا پرۆژەکە لە تەندەریندایە لە ئیدارەی گەرمیان، کە خۆی لە تەواوکاری پرۆژەکە دەبینێتەوە بەتایبەت بڕگەی سەوزایی.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەشی دوەمی پرۆژەکە لە سەربودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان