رادیۆی دەنگ
ئامادەكارییەكان بۆ چاودێرییکردنی نرخ و كوالێتی كاڵا و شمەكەكان لە بازاڕدا بۆ مانگی رەمەزان دەستیپێكردوە و چاودێری بازرگانی گەرمیانیش دەڵێت: سێ لیژنەمان تەرخان كردوە بۆ ئەو مەبەستە.
حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سێ لیژنەما تایبەت كردوە بە چاودێرییكردنی نرخ و كوالێتی كاڵا و شمەكەكان لە بازاڕدا، كە بەیانیان و ئێواران و شەوانیش بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنین و بەسەرکردنەوەکانیان.
وتیشی: هەر كەسێكیش سكاڵا بكات لە بارەی ناجێگیریی نرخی هەر شوێنێك، راستەوخۆ سەردانی دەكەین و لەحاڵەتی سەلماندنییدا روبەڕوی سزای دەکەینەوە.
لە بارەی گرانبونی نرخی گۆشتی سوریش لە بازاڕدا، حیكمەت ئەحمەد وتی: چەند هۆكارێكی هەیە ئەوانیش ئەو باجەیە كە حكومەتی عێراق خستویەتیە سەر هاوردەكردنی كەرەستە وكاڵا و لەوانەش گۆشت، لە هەمان كاتیشدا بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاریگەری كردوەتە سەر زیادبونی نرخەكەی، بە جۆرێك هەر کیلۆیەک گۆشت ٢ بۆ ٣ هەزار گرانتر بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-