رادیۆی دەنگ
بڕیاری بڕینی بەشە خۆراکی هەرێم هەڵوەشایەوە و بەمنزیكانە بەشەخۆراكی یەكەمی ئەمساڵ دەگاتە سنورەکە، ئەمەش بەپێی وتەی بەڕێوبەری بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی گەرمیان.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بەشە خۆراکی هەرێمی کوردستان ببڕێت، چونکە هەرێم نزیکەی ۱۱٨ ملیار دینار قەرزاری پارەی بەشەخۆراکی بەغدایە.
نورییە عەبدولحەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی گەرمیان، جەختی لەو زانیارییە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە عێراقەوە پێیانوتوین كە بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەشبكرێت.
وتیشی: لە پێشوتردا بۆ هەر كەسێك كە بەشەخۆراكی وەردەگرت، بڕی هەزار دیناری لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا كراوە بە هەزار و ٢٥٠ دینار.
دەشڵێت: بەمنزیكانە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی یەكەم بەشە خۆراكی ئەمسال بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی پار تەنها ٨ بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-