رادیۆی دەنگ
"هەر خاوەن كارێك پابەند نەبێت بە زیادكردنی موچەی كرێكارەكانی دەدرێتە دادگا"، ئەمە وتەی سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانە، پەیوەست بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران داویەتی لەبارەی کەمترین موچەی کرێکارەوە.
عەدنان محەمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، دەبێت موچەی كرێكار زیادبكرێت و لە ٣٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.
وتیشی: لە حاڵەتێكدا هەر خاوەنكار و كۆمپانیایەك پابەند نەبێت بەم بڕیارە و كرێكارانیش سكاڵا تۆمار بكەن، ئەوا خاوەنکارەکە دەدرێتە دادگا و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت و مافیش بۆ کرێکارەکە دەگەڕێتەوە.
لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە، ئەنجومەنی وەزیرانه هەرێم بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی پەسەندکرد لەبارەی موچەی کرێکارانی کەرتی تایبەتەوە، بەشێوەیەک نابێت لە ٣٥٠ هەزار کەمتر بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-