رادیۆی دەنگ
بەوتەی بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی گەرمیان، بڕیارە بینای هیوای نابیستانی كەلار بگوازرێتەوە و لە جێگای ئەو سەنتەرێكی ئۆتیزمی مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ دروستبكرێت.
لە ساڵی رابردودا سەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە كەلار دروستكرا و بوە جێگای رەخنەی ئەو خێزانانەی كە مناڵی ئۆتیزمی گەورەتر لەو تەمەنەیان هەیە. داواشیانكرد کە سەنتەرێکی تایبەت بە مناڵەکانیان دروستبكرێت.
لەمبارەیەوە; ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بڕیارە بینایەك لە كەلار تایبەت بكەین بە سەنتەرێک بۆ ئەو مناڵانەی کە توشبوی ئۆتیزمن و تەمەنیان سەروی ١٢ ساڵە.
وتیشی: بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە پەیمانگای هیوای نابیستان لە بیناکەی ئێستایان بگوێزرێنەوە بینایەکی دیکە و شوێنەکەیان بدرێت بەو سەنتەرە تازەیەی مناڵانی سەرو ١٢ ساڵی ئۆتیزم.
ئاماژەی بەوەشدا سەرباری کێشەی بینا، کێشەیەکی دیکەشیان روبەڕو دەبێتەوە کە ئەویش نەبونی ستافی پێویستە، بەشێوەیەک سەنتەرەکەی دیکەشیان کە تایبەتە بە مناڵانی خوار ١٢ ساڵ، ئەویش کارمەندیان بۆ دانەمەزراوە و هەمو ستافەکەی خۆبەخشن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-