رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا بەفیڕۆدانی ئاو مەترسییەكی بەردەوامە لەسەر كەمبونەوەی ئاوی ژێرزەوی، بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان رایدەگەیەنێت چەندین كەسمان بەوهۆیەوە سزاداوە.
سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەفیڕۆدانی ئاو لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەردەوامی هەیە و لیژنەكانیشمان بەردەوامن لە چاودێریی و سزادانیان.
دەشڵێت: جۆرێكی بەفیڕۆدانەكە ئەوەیە چ هاوڵاتی و چ کۆمپانیا، ئاوی زیادەیان بە نایاسایی راكێشاوە، ئەمەش كاریکردوەتەسەر كەمبونەوەی ئاو.
دەربارەی رێکارەکانی لێپرسینەوە لە سەرپێچییەکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان وتی: چەندین هاوڵاتی و كۆمپانیامان لە ساڵی رابردودا سزاداوە، سزاکانیش بەپێی شێوازی بەفیڕۆدانی ئاو دەگۆڕێت كە خۆی دەبینێتەوە لە غەرامەی پارە بە بڕی جیاواز.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان