رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلارـ کفری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەبارەی ئەوەی کەی لەسەر رێگای کەلارـ دەربەندیخان دادەنرێت، هاتوچۆی گەرمیان کاتەکەی دیارییدەکات.
سامان ئەحمەد، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارە تەواوی رێگا جوت سایدەکان بکرێن بکە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.
وتیشی: جارێک بۆ رێگای کەلارـ دەربەندیخان کات دیاریینەکراوە، چونکە جارێک پرۆژەی بە دوساید کردنەکە حکومەت وەرینەگرتوەتەوە.
دەشڵێت: هەرکات رێگاوبان پرۆژەکەی لە بەڵێندەرەکە وەریگرتەوە، ئەوکات دەست دەکرێت بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە رێگای کەلارـ کفری درێژییەکەی ٤۲ کیلۆمەترە، دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ و بۆ هەر پێنج کیلۆمەترێک کامێرایەک دادەنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان