رادیۆی دەنگ
وا بڕیاربو له جێگەی ئەکرەم ساڵح، سامان رەحیم ببێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بوه، مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانی یەکێتیش کە پۆستەکە بەرکەوتەی ئەوانە ده‌ڵێت، ئێمه ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ین.
عه‌لى ده‌روێش، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: دهستوهردران له كاروبارى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان ناكه‌ین، ئه‌و ئه‌ركه‌مان بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان و نوسینگه‌ى جێگری سەرۆکی حکومەت به‌جێهێشتوه و ئه‌وان به‌رپرسیارن له پڕكردنه‌وه‌ى پۆستهکە.
ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نها هاوكار ده‌بین له دیاریكردنى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته، جگه له‌وه هیچ ده‌ستوه‌ردانێكى ترمان نابێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بۆ ماوه‌ى زیاتر له 3 مانگه پۆستی سەرۆکی شارەوانی کەلار پڕنه‌كراوه‌ته‌وه و بەشێوەی وەکالەت لەلایەن جێگرى سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامه‌وانى له گه‌رمیان ده‌كه‌ن
-