رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان لەبارەی وشکەساڵیەوە دەڵێت: بارانی باش باریوە و وشکەساڵیمان تێپەڕاندوە، بەڵام بۆ دانەوێڵە دواتر بڕیار دەدەین.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان رێژەی بارانبارین تاوەکو ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
قەزای کەلار ۲٦٥.۹ ملم، قەزای کفری ۲۲۲.٢ ملم، قەزای خانەقین ۱٦٥.۷ ملم، ناحیەی پێباز ٤۱۰.٦ ملم، مەیدان ٤٦۲ ملم، شێخ تەویل ٤٨٦.۲ ملم.
شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: تاوەکو ئێستا رێژەی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی گەرمیان باشە و وشکەساڵیمان تێپەڕاندوە.
وتیشی: مەترسی وشکەساڵی نەماوە، بەڵام بۆ دانەوێڵە ئێستا بڕیار نادەین، بەڵکو مانگی ٤ ئەو بڕیارە دەدەین کە دۆخەکە چۆنە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان