رادیۆی دەنگ
دو رۆژە لیژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی هاتوەتە گەرمیان بەمەبەستی پرسی داننان بە کۆلێج و بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان.
د. چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بەدەستهێنانی دانپێدانانی فەرمی، لیژنەی دانپێدانانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، دو رۆژە هاتونەتە گەرمیان.
وتیشی: لیژنەکە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ سەرجەم کۆلێج و پەیمانگا و بەشە نوێیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئەنجامداوە.
بەوتەی خۆی ئامانجی لیژنەکە پشکنینی تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندن، هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی زانکۆکەیە، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دانپێدانانی فەرمی بۆ کۆلێج و پەیمانگاکان و بەشە نوێیەکانی زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان