رادیۆی دەنگ
هاوکات بە خەرجنەکردنی موچەی مانگی ١ و فەوتانی ٢ موچەی ساڵی پار، جارێكى تر ناڕەزایەتی و هەوڵی بایكۆتكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن لە گەرمیان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هاشم ساڵح، مامۆستا لە قەزای کفری، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایان، لەبەردەم پەروەردەی قەزاکە گردبوینەوە و بڕیارماندا لە هەفتەی داهاتوەوە ناڕەزایەتی دەرببڕین.
وتیشی: ناڕەزایەتییەکانمان خۆیدەبینێتەوە لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، لەگەڵ خۆپیشاندان و گردبونەوەدا.
لایخۆشییەوە، نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازیی، له یه‌ك دو رۆژى داهاتودا قسه‌ى خۆیان ده‌بێت.
وتیشی: مامۆستایان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن بكه‌ن یان نا، ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ناوى ئه‌وانه‌وه بڕیارنادات.
سەرهەڵدانەوەی ئەم جموجۆڵانە هاوکاتە بە نەبونی هیچ هەواڵێک لەبارەی خەرجکردنی موچەی مانگی ١ـی ئەمساڵ و فەوتانی ٢ موچەی ساڵی پار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان