رادیۆی دەنگ
بەهۆی دروستکردنی گرفت لەلایەن لایەنی ئێرانییەوە، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان راگیراوە، بەڕێوبەری دەروازەکەش دەڵێت: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ لەنێوان ئەفسەرێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناوی زەبیحی و چەند شۆفێرێکی کورد دروست بوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: نزیکەی ۳ کاتژمێرە دەرگای دەروازەکە داخراوە، ئەفسەرە ئێرانییەکە نزیکەی ٤۰ شۆفێری کوردی ناردوەتەوە بۆ کوردستان و ئۆتۆمبێلەکانیان لەدیوی ئێرانە، لەبەرامبەردا ئیدارەی دەروازەی پەروێزخانیش لە دیوی هەرێم، ژمارەیەک شۆفێری ئێرانی راگرتوە تاچارەسەرکردنی کێشەکە.
لایخۆشییەوە عەباس ئیسماعیل، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دەروازەکە دانەخراوە، بەڵکو ئەوەی هەیە کێشەیەکی بچوکە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی داین.
وتیشی: چەندینجار شتی وا رودەدات و چارەسەر دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان