رادیۆی دەنگ
لە گەرمیان ۱٨۳ سکاڵا دژی "عەجاج تکریتی" تۆمارکراوە، بەڕێوبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیانیش دەڵێت: سکاڵاکان گەیشتونەتە دادگای کەرخ لە بەغدا.
جەبار عومەر، بەڕێوبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو سكاڵایانەی لە دژی "عەجاج تكریتی" لە گەرمیان تۆماركراون، ١٨٣ سکاڵان و هەموشیان گەیشتونەتە دادگای كەرخ لە بەغدا.
وتیشی: بڕیارە سکاڵاکاران لەلایەن دادگاوە لەم ماوەیەدا بانگ بكرێن.
عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە عەجاج تکریتی، سەرباز و بەرپرسی ئاسایشی بەندیخانەی نوگرە سەلمان بو لە سەردەمی رژێمی بەعس، بەپێی گێڕانەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەوانەی کە لە زیندانی نوگرەسەلمان زیدانی کرابون، لەلایەن ئەو کەسەوە زۆر بە توندی ئەشكەنجە و ئازار دراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان