رادیۆی دهنگ
سەرەڕای بڕیارەکان بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی موچە، تاوەکو ئێستا پڕۆسەی دانانی ئامێری راکێشانی پارە (ATM) لە ناحیەی باوەنور نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وایکردوە زیاتر لە هەزار و 600 موچەخۆری سنورەکە توشی گرفت ببن.
عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی باوەنور، به رادیۆی دەنگى راگەیاند: چەندینجار داوامان کردوە و جەختمان کردوەتەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی ئامێرێکی ATM بۆ ناحیەکە، بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ فەرمانبەران لە وەرگرتنی موچەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.
بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان وەک ئیدارەی ناوچەکە هەمو هەوڵەکانی خۆیان داوە و ئێستا لە چاوەڕوانیدان، وتیشی: هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ئامێرەمان بۆ دابنریت، چونکە نەبونی، بارگرانییەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردوە.
ئەم کێشەیە لە کاتێکدایە کە نزیکەی 1600 موچەخۆر لە ناحیەی باوەنور نیشتەجێن. بەهۆی نەبونی ئامێری ATM لە ناوچەکەیاندا، فەرمانبەران و موچەخۆران ناچارن مانگانە رو لە قەزای کەلار بکەن، ئەمەش جگە لە کات و ماندوبون، تێچویەکی زیاتری دارایی دەخاتە سەر شانیان و لهكهلاریش قهرهباڵهغی دروستدهكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان