رادیۆی دەنگ
لەبەردەم ماڵی بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان تەقە دروست دەبێت، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەوڵی رفاندنی مناڵی ئەو بەرپرسە.
شەوی رابردو ٤ کەس لە کفری ویستویانە مناڵی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان بفڕێنن، بەڵام بۆیان نەکراو، تەقەکردن لەنێوان هەردولادا دروست دەبێت.
رائید سەربەرز عومەر، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە روداوەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو کەسانەی ویستویانە ئەو کردەوەیە ئەنجام بدەن، ٤ کەسن، سیانیان ناسراون و دانەیەکیان نەناسراوە.
وتیشی: ئەو کەسانە لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤۲۱ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە و هێشتا دەستگیر نەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان