رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی دوێنێ بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و چەند فەرمانبەرێکی تر بە فەرمانی دادوەر راگیران، درەنگانی شەوی رابردو بەڕێوبەرایەتییەکە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: دەستگیرکردنەکە پەیوەندی هەیە بە فراوانکردنی دەروازەی پەروێزخانەوە.
دەقی رونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان
ڕوونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی سەبارەت بەراگرتنی بەڕێز (شادیە حسێن عەباس) بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان…
بەرێزان بابەتی راگرتنەکە بەم شێوەیەیە: زەوی هەندێک جوتیار کەوتوەتە بەر پرۆژەی فروانکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لیژنەی قەرەبوکردنەوەی جوتیاران بەسەرپەرشتی خاتو شادیە دروستکراوە کە ٥ بۆ ٦ کەسن قەرەبوی جوتیارەکان کراوەتەوە، ئەمە ساڵی ٢٠٢٣ (بوە)، ئێستا جوتیارەکان کێشەیان لە نێواندا دروستبوە لەسەر ئەو قەرەبوەی کە وەریانگرتوە و پاش سکاڵاکردن لەسەر یەک و دروستبونی کێشە لەنێوانیاندا، دادوەری بەڕێزیش لەسەر ئەو بابەتە بڕیاری راگرتنی هەمو ئەندامانی لیژنەکەی داوە، شادیە خانیش وەکو سەرۆکی لیژنە و بەڕێوبەری فەرمانگە کە دەبێت لەسەر هەمو کونوسێک راستتاندن بۆ کۆنووسەکان بکات، بەرپرس دەبێت لەنوسراوەکانی فەرمانگەکەی.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ۳ لە بەڕێوبەرە ئەمنییەکانی گەرمیان تەنسیبکران بۆ سەر پۆلیسی گەرمیان
-
-
هەواڵگۆڕانکاری لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیان کرا
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی دانانی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە پرۆژەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان